شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە وەفدێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا دەکات

10:26 - 2024-03-16
کوردستان
306 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024/3/16  لە سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کیت شاو، جێگری کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پرسی مووچە و چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند، هەردوولا بە وردی گفتوگۆی بابەتەکانیان کرد و سەرنجی خۆیان خستەڕوو.

تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانەوە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، وەک یەکێتی ئامادەین بۆ پڕۆسەکە و بە گوڕوتینی یەکێتیانەوە بەشداری دەکەین و ئامانجمانە لەم پڕۆسە دیموکراسییەدا کوردستانیان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان