راستکردنەوەی چەواشەکارییەک 36 ساڵ دوای کارەساتی هەڵەبجە

11:06 - 2024-03-16
کوردستان
303 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر کیمیابارانی هەڵەبچە سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەردە لەسەر راستییەکی مێژوویی هەڵدەماڵێت و ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن کاتی خۆی  هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بانکی هەڵەبچەیان تاڵانکردووە. محەمەدی حاجی مەحمود لەلێدوانێکی تایبەتی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی جەماوەری زمانحاڵی حزبەکەی خۆی رایگەیاند:کاتی خۆی کە هێزەکانی ئێران هاتنە ناو شاری هەڵەبجەوە، بارەگای ئێمە لە عەبابەیلێ بوو، ئێران قایمقامێکی نوێی بۆ هەڵەبچە دانا بە ناوی ئاغای رەزایی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تاڵانکردنی بانکی هەڵەبجە، بەدواداچوونم بۆ ئەو بابەتەکرد و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی قایمقام و بەرپرسی هەماهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی هەموو حزبەکانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانمانکرد  بەناوی محەمەدی مقدمی تارانی. لەو دیدارەدا ئاغای محەمەدی وتی دەستی تۆمەت بۆ هیچ هێزێکی کوردی درێژمەکەن چونکە بانکەکەی هەڵەبچە دوێنێ شەو لەلایەن هێزی دووی تیپی خوراسانی ئێرانییەوە تاڵانکراوە و ئێستاش ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەژیاندا ماوە. ئەم لێدوانەی محەمەدی حاجی مەحمود  پەردەلادانە لەسەر راستیی رووداوێکی مێژوویی کە دەیان ساڵە هەندێ کەس بۆ مەرامی  ململانێی سیاسی وحزبایەتی نان و پیازی پێوە دەخۆن و دەستی تۆمەت بۆ هەندێ فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان درێژ دەکەن.

#هەڵەبجە

بابەتە پەیوەندیدارەکان