نهێنی کەرەستە گڵییەکان چییە؟

10:48 - 2024-03-17
دووتوێ
108 جار خوێندراوەتەوە
کوپەی لەگڵ دروستکراو، پلەی گەرمی ئاو نزم دەکاتەوە

جاران بەهۆی نەبوونی ساردکەرەوە خەڵک لە کوردەواری قاپ و پەرداخ و کاسەی لەقوڕ دورستکراویان بەکاردەهێنا پێیان دەوت» گلی، تاسولقە، داغین»  گۆزە بۆ هێنانی ئاو لە کانیاوەکان و کوپەش بۆ هەڵگرتنی بەکاردەهێندرا، زۆر لە میللەتانی دیکەش هەمان ئەو کەلوپەلانەیان بەکارهێناوە و تا ئەمڕۆش هەر باویان ماوە، توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە ئەو کەرەستانە لەڕووی تەندروستیەوە زۆر باشترن لەوانەی ئێستا کە لە پلاستیک و مادەی تردروست دەکرێن.

گۆزە و کوپە
دەرکەوتووە کە کوپەی لەگڵ دروستکراو ، پلەی گەرمی ئاو نزم دەکاتەوە و دوای چەند سەعاتێک ئاوەکە بەجۆرێک سارد دەکات خواردنەوەی خۆش بێت، تامێکی جیاش دەبەخشێتە ئاوەکە لەڕێی کونە وردەکانی رووبەری گڵەکە هەرچی خۆڵ و زیخی ناو ئاوەکە هەیە فڕێی دەداتەوە دەرەوە و پاکی دەکاتەوە، زانایان سەلماندوویانە ئاوی ناو کوپە هاوسەنگی ترشەڵۆک و کلوکۆز و تستۆستیرۆنی ناو لەش دەپارێزی و بۆ گەدە باشە، مادەی Bisphenol A دەکوژێت کە بۆ لەش خراپە.

کاسەی خواردن
چێشتلێنان و خواردنی لەناو کاسەو قاپی لەگڵ دروستکرا و بەسوودە، چونکە پێویستی بە رۆنێکی زۆر نییە و لەزەت و بۆن و بەرامێکی تر دەبەخشێتە خواردنەکە، چونکە لەناو ئەو قوڕە داغکراوەدا فۆسفۆر و مەگنیسیۆم و کانزای تری تێدایە سوود بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنن، ئەو مادەیە بەرگەی باشی گەرماو سەرما دەگرێ و پلەی گەرمی رادەگرێت هەر بۆیە لەکۆنەوە بەهۆی نەبوونی ساردکەرەوە خواردنیان لەناو گۆزەی تایبەتی هەڵدەگرت و تاماوەیەک هیچی لێ نەدەهات.

تایبەتمەندی
کەرەستە گڵییەکان زۆر جیاوازن لەوانی تر بۆ نموونە بۆ گەرمکردنەوەی خواردەمەنیەکان نابێت ئاگری بەزر و بەتین بەکار بێت، بەڵکو ئاگر و پلەی گەرمی لەسەرخۆی ئەوێت دەنا دەشکێت، کاتێ کە گەرمیش دەبێت نابێت لەسەر زەوی یان مێز دابنرێت، بەڵکو دەبێت بخرێتە سەر تەختە دەنا شەق دەبات، بۆ شتنیشی پاککەرەوە کیمیاویەکان بەکارنایەت، بەڵکو تەنها بەئاوی گەرم وپەڕۆیەکی زبر دەشۆردرێت چونکە ئەو مادانە دەچنە ناو کونەکان و دواتر دەچنە ناو خواردنەکانەوە.
سەرچاوە: Health Shots  

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان