پڕۆژه‌ى (شارى ئارام) روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و
ئاشکرای کرد كه سەعات دووی پاشنیوه‌ڕۆ له بنارى چیاى گۆیژه لە سلێمانی، له‌و
شوێنه‌كه‌ى كه شه‌قامى 30 مه‌ترى تێدا دروستده‌كه‌ین، هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چه‌ندن
دەست پێدەکەین، له برى هەر یەکێک لەو دارانەی کەوتوونەتە بەر شه‌قامه‌كه، 50 داری
نوێ بڕوێنین.
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له پڕۆژه‌ى (شارى ئارام)ه‌وه بۆ راى گشتى
هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە
لە دوێنێوە هەندێک لە میدیای نابەرپرسیار و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێکی ناڕاست
بڵاوکراوەتەوە کە گوایە، "پڕۆژه‌كه‌ى ئێمە بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون،
ژینگە و سروشتی بناری گۆیژەی تێکداوە"، هەر بۆیە بەپێویستی دەزانین راستیی
بابەتەکە ئاشکرا بکەین و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ بخەینەوە.
پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى
(شارى ئارام) پڕۆژه‌یه‌كى رێگه‌پێدراوه و هه‌ڵگرى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى
هه‌رێمه به‌ژماره (602) له ساڵى (2022) دا. ئێستا سه‌رقاڵى دروستكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ین
له شارى سلێمانى. له ده‌ره‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى خۆمان و وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانمان به‌مه‌به‌ستى
خزمه‌تكردنى پارێزگاى سلێمانى هه‌ستاوین به دروستكردنى شه‌قامێكى 30 مه‌ترى به‌تێچووى
(چوار ملیار و 48 ملیۆن دینار). سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌م شه‌قامه‌مان لە رووناکی،
شۆستە، قیرتاو و هتد.. لەئەستۆ گرتووە کە بەدرێژایی 900 مەتر له بنارى گۆیژه و هۆڵى
بۆنه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌ترى) كۆتایی
دێت. ئه‌م شه‌قامه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته نزیك ده‌روازه‌كانى پڕۆژه‌کەمان
تاوه‌كو ئێمە سوودمەندبین، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك خزمه‌تێك پێشكه‌شى شاره‌وانى سلێمانیمان
كردووه.
دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی روونبکەینەوە کە بڕیارمانداوه
له برى هەر یەکێک لەو دارانەی کەوتووەتە بەر شه‌قامه‌كه، ئه‌مڕۆ 50 داری نوێ بڕوێنین
و پێشکەشی سلێمانی بکەین، چونكه ئێمە بەرامبەر سروشت و ژینگەی شاری سلێمانی بەرپرسیارین.
به گرنگى ده‌زانین
ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین "به‌پێى یاساى وه‌به‌رهێنان هه‌ركه‌س دارێك بشكێنێت،
پێویسته دوو دار له برى بڕوێنێته‌وه"، بۆیە ئێمەش لەبری هەر دارێک 50 ئه‌مڕۆ
دار دەڕوێنین. هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە میدیای نابەرپرسیار و هەواڵی ناڕاست
ئێمە ناوەستێنێت و لە خزمەتکردنی شاری سلێمانی بەردەوامدەبین، چونكه پلانمان هه‌یه
چه‌ند شه‌قامێك و به‌رزه‌پردێكى تر له شارى سلێمانى دروستبكه‌ین.
له كۆتاییدا، وه‌ك پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى شارى ئارام سه‌رجه‌م
میدیاكان بانگهێشتده‌كه‌ین كه سەعات دووی پاشنیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن له بنارى چیاى
گۆیژه، له‌و شوێنه‌كه‌ى كه ئێمه شه‌قامى 30 مه‌ترى تێدا دروستده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى
رووماڵكردنى هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چه‌ندن كه به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى پڕۆژه‌ى شارى
ئارام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا وه‌ڵامى پرسیارى میدیاكان ده‌داته‌وه و ورده‌كارى زیاتر
ده‌خاته‌ڕوو.
پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (شارى ئارام)