زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی دووەم بەدەستدەھێنێت.
بەپێی دامەزراوەی ئیندێکسی زانستی جیھانی، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2024 دا، لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عیراقیش پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، دامەزراوەکە بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی گۆگڵ سکۆلەر، ھەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات.
زانکۆی سلێمانی دەڵێت، ئەو سەرکەوتنە نیشاندەری ئەوەیە، زانکۆی سلێمانی لە بەھێزی، ئاستبەرزی و کاریگەریی توێژینەوەی توێژەرەکانیدا بەردەوام لە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو و خێرادایە.