ره‌سوڵ بۆسكێنی
ئاسمان رووناكی ده‌به‌خشێ ده‌دره‌وشێته‌وه، به سروه‌با له سه‌حه‌ردا گوڵ ده‌شنێته‌وه، مخابن ئه‌ستێره یه‌ك یه‌ك راده‌خشێن، ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا ئاسمانی شین، له‌ئاسماندا ئیتر نافڕن بازو په‌ڕكوور، خوێناوییه رۆژگاری به‌عسی له خوادوور، رژێمه دیكتاتۆر و خوێنڕێژه‌كه‌ی له‌ویژدان بێ‌باك، كوردستانی وێران ده‌كرد و خاكی به‌سوتماك، ته‌می زوڵمی شۆڕابه‌ی به‌رداوه، تابلۆیه‌كی تراژیدی خوێن و خاكه‌ساری لێچۆڕاوه، مێرخاسانی یه‌كێتی سه‌رله نوێ تێهه‌ڵچوونه‌وه، باوه‌شیان به‌كێودا كرد‌و له‌شار بۆ شاخ چوونه‌وه، له‌به‌رانبه‌ر زوڵم و بێدادی و چه‌وسانه‌وه‌دا، شۆڕشی نوێ به‌ڕابه‌رایه‌تی ی.ن.ك سه‌ریهه‌ڵدا، له‌و رێگه‌یه‌دا چه‌ندین سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانیان به‌خشی، تاجی خه‌بات و تێكۆشانی پێ نه‌خشی، داستانی كاره‌ساتباری پێماڵك یه‌ك له‌وان، نه‌خشا به‌خوێن و ئازایه‌تی دووشه‌هیدی قاره‌مان، (ئه‌حمه‌د مه‌حمود گه‌رمكه‌یی و ئه‌حمه‌د مارف ئیسماعیل باوزێ)، بۆ چالاكی و سه‌ردانی كه‌سوكار دابه‌زیبوون بۆ نێو شاری قه‌ڵادزێ، دواڕۆژی مانه‌وه‌یان له 14/3/1982 له ماڵی ئه‌حمه‌د گه‌رمكه‌یی، نه‌یانتوانی ده‌رچن هه‌واڵیان به‌دوژمن گه‌یی، دوور له‌هه‌موو دابی كوردانه و مه‌ردایه‌تی، هه‌واڵیان درا به‌ئیستخباراتی به‌عسی دژ به‌مرۆڤایه‌تی، به‌هێزێكی گه‌وره له‌سه‌ربازی فه‌وج ولیواكانی ناوچه هه‌رچی هه‌نه، له‌گه‌ڵ هێزێكی گه‌وره‌ی فرقه‌ی 24ی سه‌ربازی چوارقوڕنه، له‌گه‌ڵ تانك و زرێپۆش به‌هاوكاری دوو هێلیكۆپته‌ر، گه‌له جاش و مه‌فره‌زه خاسه‌یان دێنه‌سه‌ر، ده‌وری ماڵی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئاوده‌ل گه‌رمكه‌یی ده‌گرن، گه‌مارۆیان ده‌ده‌ن ده‌یانه‌وێ وه‌ك كه‌وباڕه بیانگرن، چه‌ند سه‌ربازێك خۆیان فڕێده‌ده‌نه نێو حه‌وشه‌ی ماڵ، داوای راده‌ستبوونیان ده‌كا دوژمنی زاڵ، له‌وكاته‌دا ئه‌حمه‌د گه‌رمكه‌یی له‌گه‌رماوبوو بۆ ده‌موچاو شووشتن، كه گوێی له‌ده‌نگی سه‌ربازه‌كان بوو تێگه‌یشت دوژمن گه‌یشتن، ده‌یزانی له‌زێر به‌نرختره كات، خێرا به‌ئاماژه داوای چه‌كه‌كه‌ی له‌حه‌لیم خانی هاوسه‌ری ده‌كات، سه‌ربازه‌كان واده‌زانن راده‌ست ده‌بن چه‌كه‌كه‌ی دێنێ، ئه‌حمه‌د گه‌رمكه‌یی به‌ده‌ستڕێژی فیشه‌ك زۆریان ده‌گلێنێ، ئه‌حمه‌د باوزێیی لوله‌ی چه‌كه‌كه‌ی له ژووری ماڵه‌وه، ئاراسته‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌كات به‌م حاڵه‌وه، كوشتنی سه‌ربازه‌كان دوژمن سه‌رسام ده‌كا، سه‌عات یه‌كی دواینوه‌ڕۆ شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كا، له‌شه‌ڕێكی جوامێرانه و بوێری، نه‌تره‌ی ده‌چێ رێوی خۆی لاده‌دا له‌لانه‌ی شێری، دڕنده‌كان ده‌یانه‌وێ خانووه‌كه بڕووخێنن به‌سه‌ریاندا به‌شۆفڵی شاره‌وانی، به‌ڵام وه‌ك هه‌ستێكی نیشتمانی، پشت هه‌ڵده‌كا شوفێری شۆفڵه‌كه (محه‌مه‌د سه‌رسیانی)، مل نادا خانووه‌كه‌یان به‌سه‌ردا بڕووخێنێ، ئاگر له‌خانووه‌كه به‌رده‌ده‌ن و توندتر ده‌كه‌ن ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆیان، پێشمه‌رگه‌كان به‌مزه‌خه‌ی بیری ئاو ئاگره‌كه ده‌كوژێننه‌وه خۆیان.
ژنی ئازا ته‌وارێكه ته‌نیا حه‌ز به‌زێڕ و خشڵ ناكا، له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا حه‌لیم خان له‌ئاپۆرای دوژمن سڵ ناكا، له‌نێو ئه‌و ئاگربارانه زۆر ئازایانه‌و بێباكانه له‌حه‌وشه فرسه‌ت دێنێ، چه‌ك وفیشه‌كی سه‌ربازه كوژراوه‌كان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی دێنێ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌حمه‌د باوزێیی داوای پاچ له‌حه‌لیم خان ده‌كات، به‌مه‌ستی چوونه ئه‌ودیو دیواره‌كه كون ده‌كات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتونابێت پاچه‌كه ده‌شكێت كلكی، هه‌وڵه‌كه‌ی به‌فیڕۆچوو هیچ نه‌بوو كه‌ڵكی.
له‌بیر ناكرێ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی خاتوو حه‌لیم له‌شێر نه‌ده‌ترسا، له هاوكاری هه‌ردوو پێشمه‌رگه بروسكه ئاسا، سه‌ره‌ڕای زۆری هێزه‌كه‌ی رژێم و توندی گه‌مارۆدان، فیشه‌ك و پێویستی ده‌گوازێته‌وه له‌نێو ژووره‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ربازبوون دیواری خانووه‌كه‌ی ده‌دڕی، به‌هه‌ڵوێستی مه‌ردانه جه‌رگی دوژمنی به‌دكاری ده‌بڕی، جارێكی دی گیانبازی ژنانی كورد شانازی به‌رزی پێ ده‌بڕێ، له شه‌قه‌ی شاباڵی دا و قودره‌تی سه‌لمانده‌وه، مه‌ل به‌باڵێ نافڕێ.
به‌ڵێ له‌ناو خانوویه‌كی كۆن ته‌نیا دوو پێشمه‌رگه و به‌س، له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی زۆری جه‌یش و جاشی به‌عس، شه‌ڕه‌كه تا سه‌عات پێنجی ئێواره به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاستی داستانێكیان تۆماركرد بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، به‌شانازی بۆ هه‌میشه ببێته چیرۆك وداستان، ده‌یان سه‌ربازو چه‌كداری رژێم كوژران، به‌رده‌وام بوون تادوا فیشه‌ك له‌شه‌ڕو به‌رگری جوامێرانه، ژیان شانۆی تراژیدی و مه‌رگ باجی ژیانه، زۆری هێزی رژێم و توندی گه‌مارۆ رێگه‌ی ده‌چوون نه‌بوو، له‌گه‌ل بریسكه‌ی چه‌كێك ئه‌حمه‌د گه‌رمكه‌یی شه‌هیدبوو، گیانی به‌رزی فڕی بۆ نێو كۆمه‌ڵی نه‌مران، گه‌لێ شتی فێركردین سوڕی ده‌وران، باوكی شه‌هید ئه‌حمه‌د كه‌ده‌بینێ دوژمن كوڕه‌كه‌ی ده‌كوژێ، له‌نێو ئاپۆرای خه‌ڵك له‌حه‌سره‌تا لێوی ده‌كرۆژێ، به‌ئومێده‌وه ده‌یگوت ماڵی وێرانم، پشتم شكا رۆیشتن، به‌ڵام سه‌ربه‌رزم له رێگه‌ی نیشتمان كه‌لاكی زۆریان لێ خستن، ئه‌حمه‌د باوزێی هاوڕێی جیا له‌نیشتمان و پیاوه‌تی هیچی نه‌ده‌هات به‌بیرا، ئه‌ویش له‌به‌ر نه‌مانی فیشه‌ك به‌برینداری به‌دیل گیرا، بردیان به‌سه‌رپشتی زرێپۆشێكه‌وه ده‌ستوچاوی به‌سترابوو، سه‌ربازێكی چه‌په‌ڵ ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر سینگی دانابوو، بۆ چاوشكاندنیان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه هه‌یهاته هه‌یهات، جه‌نده‌كی پیرۆزیان ده‌به‌ن بۆ ئیستخبارات، سه‌راپا به‌رگی خه‌می پۆشی ئه‌م شاره، په‌رده‌ی شانازی دادرایه‌وه شانۆی ئه‌مجاره، پاشان ئه‌حمه‌د باوزێی بۆ هه‌یئه‌ی كه‌ركوك و دوایش بۆ به‌ندیخانه‌ی موسڵ ده‌برێت، دوای پێنج مانگ له‌ئازار و ئه‌شكه‌نجه له 7/8/ 1982 گولله باران ده‌كرێت، چاره‌نووسی تێكۆشه‌ری كورد هه‌روا ناهه‌مواره، تائیستاش گۆڕی پیرۆزی نادیاره.
به‌ری نه‌به‌ردی قاره‌مانانه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی بێ‌ناز، كوژران زیاتر له‌ئه‌فسه‌رێك و 25 سه‌رباز.
مه‌رگی قاره‌مانانی گه‌ل به‌ژان و ئێشه، به‌ڵام چه‌ند رێكه‌وتێكی سه‌رنجڕاكێشه، ژیانیان شایانی خۆشی و پڕ ده‌رفه‌ت و هه‌ل بوو، هه‌ردووشه‌هید ناویان ئه‌حمه‌د و نازناویان ئه‌وده‌ل بوو، له‌دایك بووی ساڵی 1952 بوون، هه‌ردووكیان له‌نه‌به‌ردێكدا به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و دنیای نه‌مری چوون، مه‌رگی لاوانی كورد تاجی ژیان ده‌نه‌خشێنێ، بۆ هه‌میشه له‌نێو دڵی گه‌لدا زیندوو ده‌مێنێ، رۆحی سپی هه‌ردوو شه‌هید ئه‌حمه‌د و شه‌هیدانی كوردستان شادبێ، داستان و باسی ژیانیان هه‌ر زینده‌یادبێ.