قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، جەختیكردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەو وادەیەی كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە دیاریكراوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێكی دیكەی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە جەیمس گۆڵدمان كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەیبوو، سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا: هەوڵەكان بەردەوامن بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و بە تایبەتیش چارەسەركردنی كێشەی بودجە، جەختیشیكردەوە هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كێشەی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكەن.