ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كانی ئه‌وروپا

10:32 - 2024-03-31
وەرزش
64 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌كی نوێی فیفا كۆتاییهات و چه‌ندین یاریی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵاوتنی كیشوه‌ره‌كانی تیادا ئه‌نجامدرا، له‌دوێنێ شه‌ممه‌ 30/3  - ه‌وه‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌یه‌كی نوێ له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستیانپێكردووه‌ و ئه‌مڕۆش یه‌كشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.
گرتگترین ئه‌و یارییانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌كرێن ئه‌م یارییانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بن كه‌ به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی یارییه‌كانی چوونی نێوانیان نووسراوه‌:
ئیسپانیا-هه‌فته‌ی 31
*جیرۆنا 1 × 1 ریاڵ بیتیس-سه‌عات 5:15 ی عه‌سر.
*ریاڵ مه‌درید 2 × 0 ئه‌تله‌تیك بیلباو-سه‌عات 10 ی شه‌و.
دووشه‌ممه‌ 1/4/2024
*ڤیاریاڵ 1 × 3 ئه‌.مه‌درید-سه‌عات 10 ی شه‌و.
خولی ئینگلته‌را-هه‌فته‌ی 30
*لیڤه‌رپوڵ 2 × 2 برایتۆن-سه‌عات 4 ی عه‌سر.
*مان سیتی 0 × 1 ئه‌رسناڵ-سه‌عات 6:30 ئێواره‌.
خولی ئه‌ڵمانیا-هه‌فته‌ی 27
*شتوتگارت 0 × 2 هایدنهایم-سه‌عات 6:30 ئێواره‌.
*ئۆگسبۆرگ 1 × 1 كۆڵن-سه‌عات 4:30 ی عه‌سر.
خولی فه‌ره‌نسا-هه‌فته‌ی 27
*نیس 0 × 1 نانت-سه‌عات 4 ی عه‌سر.
*مارسیلیا 0 × 4 پاریس سانجێرمان-سه‌عات 9:45 ی شه‌و.
خولی ئیتاڵیا-هه‌فته‌ی 30
*لیچی 1 × 2 رۆما-سه‌عات 7 ی ئێواره‌.
*ئینته‌رمیلان 1 × 0 ئیمپۆلی-سه‌عات 9:45 ی شه‌و.

بابەتە پەیوەندیدارەکان