ره‌وه‌ز ئیسماعیل
خولی تۆپی پێی ئه‌ستێره‌كانی عیراق پێی ناوه‌ته ناوه‌ڕاستی یارییه‌كانییه‌وه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی چوونیان كۆتاییانهاتووه‌و ده‌ست به یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كرێت.
تیپی 20 یانه‌ی شاره‌كانی عیراق له‌م خوله‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان 19 یارییان كردووه كه ده‌كاته سه‌رجه‌م یارییه‌كانی چوون، ته‌نیا هه‌ردوو یانه‌ی قووه جه‌وی و شورته كۆی خاڵه‌كانیان سنوری 40 خاڵی تێپه‌ڕاندووه‌و یه‌كه‌م و دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م بوون، زاخۆش سێیه‌م و زه‌وراو ته‌ڵه‌به‌ش چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندیین:
-1قووه جه‌وی (45 خاڵ).
-2شورته (42 خاڵ).
-3 زاخۆ (32 خاڵ).
-4 زه‌ورا(30 خاڵ).
-5 ته‌ڵه‌به (30 خاڵ).
له‌م خوله‌دا چوار یانه‌ی كوردستان به‌شداریی ده‌كه‌ن، پاش ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی چوونی خوله‌كه، ئێستا ئه‌و یانانه‌ی كوردستان له‌م پلانه‌ی ریزبه‌ندیان (زاخۆ - سێیه‌م ، دهۆك - شه‌شه‌م، نه‌ورۆز –هه‌شته‌م و هه‌ولێر چوارده‌یه‌م).
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/3 ده‌ست به یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوانیان ده‌كرێت، یاریی یانه‌كانی دوو یانه‌ی لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی و یانه‌كانی كوردستانیش به‌مشێوه‌یه ده‌بن كه ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیان به‌رامبه‌ریان نووسراوه:
هه‌فته‌ی - 20
*دهۆك 0 × 1 قووه جه‌وی-یه‌كشه‌ممه 31/3/2024.
*قاسم 1 × 1 زاخۆ-یه‌كشه‌ممه 31/3/2024.
*كه‌ربه‌لا 0 × 3 نه‌ورۆز-دووشه‌ممه 1/4/2024.
*نه‌وتی ناوه‌ڕاست 0 × 1 هه‌ولێر-دووشه‌ممه 1/4/2024.
*شورته 4 × 0 حدود-سێشه‌ممه 2/4/2024.