رۆناڵدۆ بە هاتریكێك چووە پلەی یەكەمی

12:13 - 2024-04-02
وەرزش
95 جار خوێندراوەتەوە

خولی رەوشەنی سعودیە پێی نایە هەفتەی 25 ی یارییەكانییەوە و یانەكانی هیلال و نەسر لە ركابەرییەكی سەختدان بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە.
بەم دواییە ئەم دوو یانەیە چەندین یاریزانی ناوداری جیهانیان هێناوەتە ریزەكانیان، ئەمەش وایكردووە خولەكە هێز و ناوبانگێکی زیاتری پێوە دیاربێت، بە تایبەتیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە ئەم وەرزە تا ئێستا بە تۆمار كردنی 26 گۆڵ گۆڵكەری یەكەمی خولەكەیە و ئەلیکسەندەر میترۆفیچ لە یانەی هیلال بە 22 گۆڵ دووم گۆڵکەری خولەکەیە.
ئێستا هیلال و نەسر یەكەم و دووەمی خولەكەن، هیلال بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش نەسەرەوە دێت كە 12 خاڵ جیاوازییە:
-1 هیلال (25 یاری)(71 خاڵ).
-2 نەسر (25 یاری)(59 خاڵ).
-3 ئەهلی(25 یاری)(48 خاڵ). 
لە یاریی ئەم هەفتەیەیاندا، نەسر بەسەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ 5-1 لە ئەلتائی 16 یەمی ریزبەندی بردەوە، كریستیانۆ هاتریكی كرد.
یانەی هیلالیش لە یاریگای خۆیدا بەزەحمەت و 4-3 لە شەبابی 11 یەمینی بردەوە، ئەهلی و ئیتیفاقیش 2-2 یەكسان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان