وەزیرێکی حکومەتی عیراق دەڵێت، رێگری سیاسی و یاسایی لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمدا نییە، ئەگەر رێکارەکان و وردبینی تەواو بکرێن پێش جەژن مووچە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.
خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێویستە حکومەتی ھەرێم خۆی لەگەڵ میکانیزم و داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عیراقدا بگونجێنێت، تاکو مانگانە ئەو وەزارەتە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت.
ئاماژەشی کرد، ھەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە بە زوویی رێوشوێنەکانی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێم تەواو بکرێن تا پێش جەژنی رەمەزان مووچە رەوانەی ھەرێم بکرێت.