سەعدی پیرە: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر دەکات

04:06 - 2024-04-03
کوردستان
184 جار خوێندراوەتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارەساتە و یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بۆ ئارامیی زیاتری هەرێمی کوردستان و هەلی کاری زیاتر، هەڵبژاردن بکرێت.
هەروەها وتیشی: هەرگیز یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە و پێشتریش وتومانە سکاڵامان هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامی دادگای فیدراڵی هەرچییەک بێت رێزی دەگرین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان