سیاسەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان سیاسەتی سەرۆك مام جەلال-ە و دژەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆدەكاتەوە

02:25 - 2022-06-08
عیراق
451 جار خوێندراوەتەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، سەردانی بەغدای کرد و لەگەل هێز و لایەنەكانی عیراقدا كۆبۆوە.

لەو بارەیەوە د.پێشەوا حەمید راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی راپەڕین بەدەنگی گەلی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر هەمان رێچكە و شاڕێی سەرۆك مام جەلالە، ئەو سەرۆكەی كە خاڵی كۆكەرەوەی سەرجەم لایەنە ناكۆكەكانی عیراق بوو و بە "سەمامی ئەمان" هەژمار دەكرا، بە دڵنیاییشەوە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەسەر هەمان سیاسەتی سەرۆك مام كار دەكات.

راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرئاستی عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، رۆڵ و كاریگەریی هەیە لەنزیكکردنەوەی لایەنە ناكۆكەكاندا کە كاریگەریی زۆر باشی دەبێت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و نەهێشتنی ئەو تەنگەژە سیاسەیی لە عیراقدا هەیە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان