لە یادی 19 ساڵەی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆک
کۆماری عیراق، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت، لە کاتێکدا
هەڤاڵ مام جەلال لە پڕۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵبژێردرا و لوتكەی دەسەڵاتی گرتەدەست،
کە دەوڵەتی نوێی عیراق لە پاش كەوتنی رژێمی سەدام، لەناو جۆرەها قەیران و ئاڵنگاریە
دژوار و مەترسیدارەکاندا دەکوڵا، لەو سەردەمە ئەرکی سەرۆک کۆمار نەک هەر سەخت بوو،
بەڵکو کەمترین دەرفەتی ئەرێنی بۆ سەركەوتن و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكان لە بەردەم
عیراقی نوێدا هەبوو، چونکە پێکهاتەکان متمانەیان بەیەکتر نەبوو.
دەقی وتارەکە لە سایتی کوردستانی نوێ