کەرکوک، شانۆییەك بۆ منداڵان

11:07 - 2024-04-07
هەمەرەنگ
213 جار خوێندراوەتەوە

تیپی شانۆی هەواری كەركوك بۆ زیاتر دڵخۆشكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت دەستپێشخەری كرد بە نمایشێكی شانۆیی كوردی بە ناونیشانی (عەلادین و دێوەكە).
نمایشەكە ئێوارەی پێنجشەممە 4/4/2024 لە مۆڵ تایم سەنتەری كەركوك بەڕێوەچوو، تێیدا هونەرمەندی شانۆیی حەمەی شانۆ رۆڵی سەرەكی بینی كە توانی خەندە بخاتە سەر لێوی منداڵەكان، لە كۆتایی نمایشەكەدا بە پشتگیری مۆڵ تایم سەنتەری كەركوك، دیاری پێشكەش بە 100 منداڵی بێ سەرپەرشت کرا، شایانی باسكردنە ئامادەبووانی شانۆكە ستایشی دەستپێشخەری تیپی شانۆی هەواریان كرد، كە بەردەوامە لە خزمەتكردنی هونەری شانۆ لە شاری كەركوك.

كەركوك/  رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان