له نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌رێكدا جارێكی تر له په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه و خزمانی تاڵه‌بانی ده‌كۆڵرێته‌وه.
یه‌حیا شێخ حه‌بیب تاڵه‌بانی، نووسه‌رو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌واری شێخانی تاڵه‌بانی، له چاپی دووه‌می كتێبی (شێخ ئه‌حمه‌دی تاڵه‌بانی، بناغه‌دانه‌ری شێخانی تاڵه‌بانی) كه كتێبێكی قه‌واره گه‌وره‌یه‌و له‌به‌رگ و ناوه‌ڕۆكێكی ره‌نگاوره‌نگدا تازه‌ترین زانیاریی له‌سه‌ر شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی تێدا تۆمار كردووه، پرسی په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی وروژاندۆته‌وه، له كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر زیاتر لایه‌نگری ئه‌وه‌یه كه بنه‌چه‌ی تاڵه‌بانییه‌كان ناچێته‌وه سه‌ر عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ستووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا له هه‌ندێ كتێبی تردا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه بنه‌چه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه كه ده‌كاته باوكی شێخ ئه‌حمه‌دی تاڵه‌بانی كه بناغه‌دانه‌ری خزمانی تاڵه‌بانییه.