لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاردرا گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بکڕنەوە.
چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە ئاستێکدا بێت بەشی پێداویستی ناوخۆیی پڕبکاتەوە.
بڕیارەکەی عیراق ئەو گەنمەش دەگرێتەوە کە لە رێگای سایلۆکانی هەرێمەوە لە جوتیاران دەکڕدرێنەوە.