شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئهنجومهنی پاراستنی بهرژهوهندییه باڵاكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ هەڵبژاردن و هێچ کێشەیەکمان لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نییە.
وتیشی، یەکێتی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان پەیوەندییەکی باش و بەهێزی هەیە، جەختیشیکردەوە، سەرۆک بافڵ هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان خستۆتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.