بەهۆی گەرماوە هەشت کەس لە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لە دەستدا

11:19 - 2025-07-03
جیهان
29 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما بەتینەی كە وڵاتانی رۆژئاوا و باشووری ئەوروپای گرتووەتەوە، تا ئێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان بەتەمەن بوون.

لێپرسراوانی چەند وڵاتێكی وەك ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و پرتوگال و كرواتیا شارەوانی و تەندروستی وڵاتەكانیان خستووەتە خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی، هەروەها هۆشداری پرتەقاڵییان راگەیاندووە كە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە بۆ كەشوهەوا.

ناوەندە  تەندروستیەکانی ئەوروپا رایانگەیاندوە، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی گەرماوە كە تا ئێستا لە هەندێك ناوچە 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاندوە، لانیكەم هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان كەسانی بەتەمەنن، لەو ژمارەیەش سیانیان لە فەرەنسا بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان