مەکتەبی سیاسی: جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی هاووڵاتیاندا
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین.
ئومێد دەکەین خوای گەورە نزا و رۆژوی هەموو لایەکی قبووڵ کردبێت، جەژنیش ببێتە فاکتەری زیاتری گەردەن ئازادیی و قوڵبوونەوەی گیان برایەتی و پێکەوەژیان، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تێکڕای عیراقیش رۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بەسەربەرن.
جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئاسۆی باشبوونی گوزەران و بژێوی هاووڵاتیان، کە داوا و پێداگری هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بەو ئومێدەی ببێتە جەژنی گەشانەوەی دیموکراسی و هەڵبژاردنیش لە ئایندەی نزیکدا ببێتە راستییەکی بەرجەستە بۆ گەلەکەمان کە شایستەی هەموو خزمەت و گیانبازیەکە.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان