رەوەز جەبار
هه‌ندێك جار كه‌سانێك به‌هۆی جه‌سته‌یانه‌وه له دنیای سینه‌مادا به‌ناوبانگ ده‌بن و زۆر به ئاسانی جێگه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه. زۆر ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر له سینه‌مادا رۆڵ ده‌بینن به‌هۆی جوانی و قه‌شه‌نگی و باڵایانه‌وه ده‌بنه جێی سه‌رنجی بینه‌ره‌كان و ئه‌وه‌ش ده‌بێ به ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ركه‌وتنیان و ده‌یانگه‌یه‌نێته پله‌ی به‌رزی ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی، ئه‌مما هه‌ندێك جار رێكده‌كه‌وێت ئه‌كته‌رێك به‌هۆی كورتی باڵای یان ناڕێكی باڵا وه یاخود به‌هۆی ناشیرینی و ناپه‌سه‌ندییه‌وه ده‌بێ به‌و ئه‌كته‌ره‌ی كه بینه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له فیلمی نوێتردا بیبیننه‌وه. دنیای سینه‌ما و چاوی كامێرا چون ئه‌و بابه‌ته‌یه كه په‌یوه‌سته به بینه‌ره‌وه زۆرجار كه‌سایه‌تی سه‌یر و لاوه‌كی له فیلمه‌كاندا به‌جۆرێك ده‌بنه جێی سه‌رنج و ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و ئه‌كته‌رانه ڤیرنۆن جای ترۆیر ئه‌م ئه‌كته‌ره كورته باڵایه كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه، ئه‌گه‌رچی رۆڵه‌كانی زۆربه‌یان لاوه‌كین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناوبانگه، به‌هۆی ئه‌و باڵاكورته‌كه‌یه‌وه وای كردووه جێی سه‌رنجی بینه‌ران بێ.
ڤیرنۆن جای ترۆیر» Vernon Jay Troyer» ئه‌م كورته‌باڵا بچكۆلانه‌یه له دنیای سینه‌مادا یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان، له‌و ئه‌كته‌ره ناودارانه‌ی سینه‌مایه، كه نه‌ك هه‌ر له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بگره له سه‌رانسه‌ری دنیا و له نێوه‌ندی سینه‌مادا ناسراوه. ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی ئه‌و فیلمانه‌دا كه رۆڵی تێدا بینیوه رۆڵه‌كه‌ی لاوه‌كییه، به‌ڵام گه‌لێك ناسراوه، ئه‌وه‌ی بینه‌ری فیلم و خولیای سینه‌مای هه‌بێ ڤیرنۆن ده‌ناسێ. بچووكترین ئه‌كته‌ره كه هه‌ر به‌زكماك قه‌زه‌مه، به‌ڵام ناوبانگی به پێچه‌وانه‌ی باڵایه‌وه به‌دنیادا بڵاوبووه‌ته‌وه. له چه‌ندین فیلم و زنجیره درامادا رۆڵی بینیوه، زۆربه‌ی رۆڵه‌كانی كۆمیدییه. دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی باڵاكورتییه‌كه‌یه‌وه‌یه. یه‌كێك له‌و كاره هونه‌رییانه‌ی رۆڵی تێدا بینیوه، رۆڵی مینی می به‌رهه‌مێكی كۆمیدییه به‌ناونیشانی ئه‌وستن باورز، هه‌روه‌ها له به‌شی یه‌كه‌می زنجیره درامای هاری پۆته‌ردا رۆڵێكی كۆمیدی بینیوه.
فیرن جای تروییر ساڵی 1969 له ستورجیس له ویلایه‌تی میشیگان له ئه‌مریكا له‌دایكبووه. دایكی ناوی سۆزان ترۆیر و باوكی رۆبن ترۆیره. ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌كته‌ر جینیفیف گالن ژیانی خێزانی پێكده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وه هاوسه‌رییه‌یه كاتی بووه و هه‌مان ساڵ جودابوونه‌ته‌وه. ساڵی 2018 مردووه. فیرن ساڵی 1987 قۆناغی خوێندنی له خوێندنگه‌ی سنترفیل ته‌واو كردووه. فیرن باڵای هه‌شتاویه‌ك سامتیمه‌تربووه، كێشی شانزه كیلۆ بووه.
ئه‌م ئه‌كته‌ره بچكۆلانه‌یه له چه‌ندین فیلم و درامادا رۆڵی بینیوه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می سینه‌مایی كه فیرن رۆڵی تێدا بینیوه، فیلمی منداڵێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ. كه فیلمێكی كۆمیدی منداڵانه. گه‌رچی فیلمێكی منداڵانه به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه نیبینی بێت، له‌و فیلمانه‌یه كه زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه. چیرۆكی سێ پیاون كه ده‌یانه‌وێت منداڵێك بدزن و به بارمته بیبه‌ن تاوه‌كو بڕێك پاره له خێزانه‌كه‌ی وه‌ربگرن. هه‌مان ساڵ فیرن له چه‌ند فیلمێكی دیكه‌دا رۆڵی بینیوه، له‌وانه فیلمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بین‌و كیو كه فیلمێكی ئه‌مریكییه له‌ده‌رهێنانی كیفن ئه‌س تینییه. فیلمی» Mighty Joe Young « یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و فیلمانه‌ی فیرن تێیدا رۆڵی بینیوه. ساڵی 1998 به‌رهه‌مهێنراوه. فیلمێكی فانتازییه و له ده‌رهێنانی روون ئه‌ندروده.