وەزارەتی رۆشنبیری چیچان، بڕیارێکی سەیری لەبارەی گۆرانیچڕینەوە دا و مەرجی بۆ گۆرانییە نوێیەکان دەرکرد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی رۆشنبیری مەرج و بڕیارەکانی لە سایتی رەسمی وەزارەتەکە بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند: لەمەولا ئاواز و مۆسیقای خێرا یان خاو قەدەغەیە.
هەروەها وتیشی: ئەو ئاوازانەی ریتمەکەیان لەنێوان 80 تاکو 116 رێگەپێدراوە.
هاوکات پاراستنی ئاوازی رەسەنی چیچان و پاراستنی ژینگەی بیستن و دەروونی خەڵکی چیچان، بە هۆکاری سەرەکی ئەو بڕیارە گەڕاندەوە.