جه‌وده‌ت هوشیار
له عه‌ره‌بیه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
به‌شی دووه‌م و كۆتایی
له كۆی به‌رهه‌می چیرۆك و رۆمانه‌كانی زابۆچكۆدا رۆمانی مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه جێهێڵراوه‌كان زۆرترین سه‌رنج و بایه‌خی ره‌خنه‌گرانی ئۆكرانیا و بیانی راكێشاوه و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه نووسراوه. رۆمانێكی جوانه و له‌لایه‌نی هونه‌ریشه‌وه له رۆمانی یه‌كه‌می نووسه‌ر زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
چوارچێوه‌ی پۆلیسی رۆمانه‌كه
رووداوه‌كانی نێو به‌شه‌كانی یاخود هۆڵه‌كانی رۆمانه‌كه هه‌رچۆن وه‌كو نووسه‌ر خۆی دابه‌شیكردوون، چه‌ندین به‌شی بچووكی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا رووده‌دات و له دیدی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازه‌وه نووسراوه، به چه‌ند شێوازێكی جیاواز، به‌ڵام كۆی رووداوه‌كان گرێدراوی یه‌كترین به شێوه‌یه‌كی هارمۆنی له رووی ستاتیكاوه له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆر قورسه ئه‌و تاكه جیاكارییه‌ی كه له رۆمانه‌كه‌دا تێبینی ده‌كرێت بریتییه له وێناكردنی كه‌سێتی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌نووس دارینا، كه به‌ده‌ست جۆر ئامێزی و چێژی فێركارییه‌وه ده‌ناڵێنێت، وه‌سفكردنی ئه‌م كاره‌كته‌ره كه‌متر جوانپۆشی و شێوازی په‌سه‌ندكردنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێوه‌دیاره له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه‌وا ئه‌م كاره‌كته‌ره پڕكراوه‌ته‌وه به چه‌ندین بۆچوونی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كه‌موكوڕییه به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر گه‌وره چێژوه‌رگرتن له خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ناشێوێنێت نه‌خشاندنی ئاڵۆزی گرێچنه‌كه وا له چیرۆكی رۆمانه‌كه ده‌كات سه‌رنجڕاكێش بێت به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی چوارچێوه‌ی تایبه‌تی مێژووی كاره‌ساتباری ئۆكرانیا بابه‌تێكه ئه‌ده‌بی ئۆكرانیا له دوای سه‌ربه‌خۆیییه‌وه نه‌بێت لێی نه‌دواوه و ئاماژه‌ی پێ نه‌كردووه. چوارچێوه‌ی پۆلیسی رۆمانه‌كه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له یه‌كخستنه‌وه‌ی گشت هێڵه تێكئاڵاوه‌كانی گرێچنه‌كه پێكه‌وه، نووسه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌ی به‌شێوازی سینه‌مایی یاخود به چاوی كامێرا به‌رجه‌سته كردووه. ده‌كرا ده‌قه‌كه زیاتر ریالیستیانه بوایه، وردتر و جوان تر بوایه ئه‌گه‌ر زابۆچكۆ ئه‌و زمانه نامۆیه‌ی به‌كارنه‌هێنایه كه هه‌میشه به كاریده‌هێنێت نه‌ك ته‌نها له وه‌سفكردندا، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوێنه‌رانیشی به به‌كارهێنانی پێكهاته له‌بیركراوه‌كانی زمانی ئاخاوتن و وشه دووباره دۆزراوه‌كان و وابه‌سته فه‌رهه‌نگییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان و چه‌ندین فێڵی هونه‌ری دیكه‌ش كه‌وا له زمانی رۆمانه‌كه ده‌كات زمانێكی خه‌یاڵئامێز و چالاك بێت، هاوكات له رووی بنیاتنانی هونه‌رییه‌وه ره‌چاوی تێكه‌ڵاوبوونی ژانره ئه‌ده‌بییه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین له‌م رۆمانه‌دا وه‌كو به‌كارهێنانی زمانی شاعیرانه و وێناكردنه ته‌شكیلییه‌كان و ته‌كنیكی مۆنتاژكردنی سینه‌مایی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا نووسه‌ر توانیویه‌تی هاوسه‌نگی رابگرێت له نێوان به‌شه‌كانی رۆمانه‌كه‌یدا. هه‌ند را و بۆچوونی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی له رۆمانه‌كه‌دا و وروژێنراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌یه له وتاره‌كانیدا زابۆچكۆ له‌سه‌ریان ده‌نووسێت، به واتایه‌كی تر ده‌یتوانی ئه‌م شێوه بڕگه و لێدوانه زیاده‌ڕۆییانه كه‌وا گرێچن ده‌شڵه‌ژێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێچنه‌كه خۆی له ره‌چه‌ڵه‌كدا گرێچنێكی ئاڵۆزه ئه‌و ده‌یتوانی ئه‌و بڕگانه لابه‌رێت.
رۆمانه‌كه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری جدیدا ده‌دوێت خوێنه‌رێك كه شاره‌زایه له زابۆچكۆ و خوێنه‌ری رۆمان و وتاره‌كانیشیه‌تی بۆیه وا باشتر بوو نووسه‌ر ئه‌م هه‌موو زانیارییه نه ئاخنێته نێو یه‌ك رۆمانه‌وه به ته‌نها.
هه‌ڕه‌شه‌ی شڵه‌ژانی ناوخۆی شێوازی نووسینه‌كه ده‌كات
ده‌قه‌كه پڕه له گرته ئیرۆتیكییه‌كان هه‌روه‌ك چۆن له كاره داهێنه‌ره‌كانی دی نووسه‌ردا هاتووه. ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئاشكرایه هه‌وڵدانه بۆ زیادكردنی به‌ره‌وپیریچوونی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌یه له‌لای خوێنه‌ران، ئه‌گه‌رچی نووسه‌ر (باش ئه‌وه ده‌زانێت كه‌وا خوێنه‌ری رۆمانی داستانئامێز هه‌رزه‌كارێك نییه به دوای بزواندنی ئاره‌زووی سێكسی‌دا بگه‌ڕێت، به‌ڵكو خوێنه‌رێكی رۆشنبیره و به‌م رێگایه سه‌رسامی رۆمانه‌كه نابێت، له راستیشدا ئه‌م گرتانه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر (یه‌كێتی) بۆچوونی گشتی رۆمانه‌كه ده‌بێت و ده‌نگی ره‌سه‌نی رۆمانه‌كه ده‌شێوێنێت و هه‌ڕه‌شه‌ی شڵه‌ژانی ناوخۆی شێوازی نووسینه‌كه ده‌كات، ده‌بێته مایه‌ی نه‌گونجاندنی چینه جیاوازه‌كانی رۆمانه‌كه و له‌گه‌ڵ وێناكردنی سوپای نهێنی ئۆكرانی ناگونجێت. رۆمانی كامڵ له رووی هزری و هونه‌رییه‌وه وه‌سفی سۆز و هه‌ست و هه‌ستیاری ده‌كات كه تایبه‌تمه‌ندێتی تاكه‌كه‌سی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك پێكده‌هێنێت نه‌ك ئه‌ركی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگای سه‌رنجه زابۆچكۆ كه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه تابلۆیه‌كی گه‌وره‌ی داستانێك بنه‌خشێنێت هه‌ستی به گرنگی وازهێنان له ئه‌م گرته ئیروتیكییه بێزاركه‌رانه و ئه‌و هه‌موو جنێوه پیاوانه‌یه‌ی كه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه دارینا به‌كاریده‌هێنێ نه‌كردووه.
ئه‌م جۆره وشه ئابڕووبه‌رانه و لاسایی كردنه‌وه‌ی نه‌فره‌ته‌كانی پیاوان هه‌رگیز شیاوی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی وه‌كو ئه‌م ژنه نییه و خوێنه‌ر وا هه‌ستده‌كات رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵه به‌ردێك بۆته‌وه له رێگایه‌كی رێكدا. به واتای ئه‌وه‌ی دووره له بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌وه هه‌روه‌ك ئاماژه‌شمان پێدا پێشتر ئه‌م رۆمانه قه‌به‌یه له (832) لاپه‌ڕه پێكهاتووه له سه‌رده‌مێكدا كه رۆمانه‌كه و نووسراوه‌كانی ئه‌ده‌بی جیهانی به‌ره‌و چڕی و كورتكراوه‌یی ده‌چن و ده‌كرا ئه‌م رۆمانه كه‌م بكرایه‌ته‌وه بۆ (400) لاپه‌ڕه یاخود كه‌متر ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ئه‌و گرته ئیروتیكیانه و هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و بۆچوونه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فیانه‌ی له وتاره ئه‌ده‌بیه‌كانیشدا دووباره‌یان ده‌كاته‌وه لێی لابردایه.
له كۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌و وته‌یه بده‌ین كه‌وا له‌سه‌ر به‌رگی دواوه‌ی رۆمانه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه نووسه‌رێكه له ئاستی دۆستۆیڤسكی و تۆماس مان دایه راسته ئه‌م وته‌یه تایبه‌ته به ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌وه و له‌وانه‌یه خانمی نووسه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك تێوه‌ی نه‌گلابێت، به‌ڵام پێده‌چێت خانمی نووسه‌ر هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كیشی ده‌رنه‌بڕیبێت، چونكه خودی نووسه‌ر هه‌رگیز بێزار نابێت له زیاد ستایشكردنی خۆی و كاره ئه‌دیبیه‌كانی له میانه‌ی ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی كتێبه‌كانی و له وتاره‌كانیشیدا، هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كانیشدا زۆر ستایشی خۆی ده‌كات به‌بێ هیچ چاوتروكاندنێك.
سه‌رچاوه: سایتی گۆڤاری «قناص»
www.qannas.com