(Creating Short Fiction) كتێبێكی نووسه‌ری ئه‌مریكایی (ده‌یمۆن نایت-Damon knight)ه (1922-2002)، كه مامۆستای كڵاسی چیرۆكنووسین بووه و وه‌رگێڕی ئێرانی (مهدی فاتحی) به (داستان نویسی نوین) ته‌رجه‌مه‌ی كردووه و ماناكه‌شی (خوڵقاندنی كورته‌چیرۆك)ه. ئه‌م كتێبه زۆر وانه‌ی گرنگی تێدایه بۆ چیرۆكنووسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چیرۆكی نوێ بنووسن، لێره به‌دواوه هه‌وڵده‌ده‌م به‌ش به‌ش ئه‌م كتێبه ته‌رجه‌مه بكه‌م و بڵای بكه‌مه‌وه. ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنینه‌وه پێشه‌كی نووسه‌ره.
له فارسییەوە: محەمەد کەریم
پێشه‌كی
1-2
له‌به‌ر سێ هۆ نه‌ده‌بوو ئه‌م كتێبه بنووسم:
1- نووسه‌ری فێربوونه فێركردن نییه.
2- ئه‌گه‌ر فێرکردنیش بێت، تۆ به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك نا‌توانیت فێربیت.
3- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌م میتۆده‌ش فێری نووسین بیت، له‌وانه‌یه به فێربوونی زۆر له بواری جێبه‌جێكردندا، داهێنه‌ریی خۆت له ده‌ستبده‌یت.
ئه‌م سێ یاسایه یه‌كتری به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌ڕای من، هه‌ندێك به‌شیان راسته. ئه‌وه راسته كه ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت فێری چیرۆكنووسین بیت ده‌بێت بنووسیت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به په‌یڕه‌ویكردنی كۆمه‌ڵێ رێسا نا‌توانیت كورته‌چیرۆكێكی باش بنووسیت: وه‌كو دانانی كه‌لوپه‌ل و شت له‌ناو ماڵدا، له كۆتاییدا هه‌ندێ كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆت بزانیت، باشتر ده‌توانیت ئیش بكه‌یت.
ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها پێش ئێستا به منت بگوتایه نووسه‌ری فێربوون نییه، یه‌كسه‌ر قبووڵم ده‌كرد، گوێم به فێربوون یان فێرنه‌بوونی نه‌ده‌دا. چونكه منیش وه‌كو زۆر له‌و نووسه‌ره پڕۆفیشناڵانه‌ی كه ده‌مناسین به‌بێ هیچ رێسا و فێربوونێك بووم به نووسه‌ر و نه‌مده‌زانی تائێستا چۆنم نووسیوه و نه‌مده‌توانی به كه‌سێك بڵێم چۆن بنووسێت. تا ئه‌و كاته‌ی له نووسینگه‌یه‌ك له نیویۆرك ده‌سبه‌كاربووم، له‌وێ ئه‌و چیرۆكانه‌م ده‌خوێنده‌وه كه بۆم ده‌هاتن و ئه‌وه‌م بۆ نووسه‌رانیان روون ده‌كرده‌وه بۆچی چیرۆكه‌كانیان باش نییه. خه‌وشی زۆربه‌ی ده‌قه‌كان لاوازی پلۆت و كاره‌كته‌رسازی بوو، واته ئه‌و خاڵانه‌ی خۆم له كاتی نووسیندا، به‌كارم نه‌ده‌هێنان، نه‌مده‌توانی رێسا و بنه‌مایه‌كی جێگیر بۆ نووسینیان پێشنیاز بكه‌م. من له كاتی نووسیندا، فێری كۆمه‌ڵێ شت ببووم كه هه‌ندێك له‌وانه راست نه‌بوون. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌موو چیرۆكێك په‌یكه‌ری پلۆتی هه‌یه یان هه‌موو چیرۆكێك پلۆت یان «گرێچن»ی هه‌یه.
كاتێك من و ژنه‌كه‌م له ساڵی 1968دا ده‌ستمان به فێركردنی نووسەری كرد هه‌ردووكمان ئه‌زموونمان هه‌بوو، به‌ڵام هیچ كاممان به فێربوونی سه‌ره‌تایی قایل نه‌بووین. ئێمه له‌وه تێگه‌یشتین یه‌كه‌م ئیش كه ده‌بێت بیكه‌ین قورسترین ئیشه، واته تێگه‌یشتن له‌وه‌ی خوێندكار چ شتێك نازانێت. بۆ نموونه ژماره‌یه‌ك له‌وانه هه‌تا ئه‌و كاته سه‌باره‌ت به گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه هیچیان به‌رگوێ نه‌كه‌وتبوو، ژماره‌یه‌كیش هیچیان له‌باره‌ی پلۆته‌وه نه‌ده‌زانی، به‌جۆرێك كه خوێندكارێك ده‌یگوت من پێم وابوو چیرۆك كۆمه‌ڵێك شتی خۆشه و ده‌بێته هۆی شادمانی. قۆناغی دواتر شیكردنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه و پلۆت و شتی تره كه پێشان ناچار نه‌بووین ئه‌وانه‌یان فێر بكه‌ین. له كڵاسه‌كه ئێمه ته‌نیا ده‌مانتوانی هه‌ندێك شێوازی فێركردن به‌كاربێنین و مه‌شقی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌م كڵاسانه ساڵ به ساڵ به‌رده‌وام بوون، هه‌تا ئه‌مڕۆش كه له زانكۆی میشگان له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانمدا به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ین.
وای وێنا بكه ته‌كنیكی نووسین قابیلی فێركردنه، كه‌واته ئایا ده‌بێت نووسه‌ران فێر بكرێن؟ پێم وانییه پرسیارێكی بێهووده‌م كردبێت چونكه نووسه‌رانێك ده‌ناسم كه له ترس‌دا هیچ كاتێك نه‌یانتوانیوه یان نه‌یانویستووه بنووسن، چونكه هه‌میشه سه‌باره‌ت به قۆناغه‌كانی ئیشه‌كه بیریان كردۆته‌وه. من دڵنیام هه‌ندێك له خوێنه‌رانی ئه‌م كتێبه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ئه‌م قۆناغانه‌یان دێته خه‌یاڵه‌وه، به‌م پێیه كه‌واته بۆچی به‌ئاگاییه‌وه فێریان نه‌كه‌ین. وێڕای ئه‌مانه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌درێژایی ساڵانێك پێداویستی نووسینیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌بێت، وه‌كو ئه‌و كه‌سانه ده‌بن كه ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی سێكسیان نه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ئاینده‌ی دڵنیای نووسه‌ری و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌ری چالاكییه‌كی تاكه‌كه‌سییه، هێشتا كه‌سانی زۆر ئاره‌زوومه‌ندی فێربوونین، هه‌ربۆیه من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ند خاڵێكت بیربخه‌مه‌وه كه ره‌نگه هه‌تا ئێستا له‌كه‌ست نه‌بیستبێت.
ئه‌م كتێبه‌ش وه‌كو هه‌موو كتێبه‌كانی تر په‌یامێكه له‌ناو بتڵێكدا و ده‌زانم من هه‌میشه له‌ناو بتڵدا ده‌بم، به‌ڵام ده‌توانم هه‌ست به‌وه بكه‌م تۆش كه‌سێكی كه سه‌ری بتڵه‌كه هه‌ڵده‌پچڕیت و په‌یامه‌كه‌ی من ده‌خوێنیته‌وه. ئه‌و كاته‌ی بیر له من ده‌كه‌یته‌وه روخسارت له كڵاسه‌كه‌مدا ده‌بینمه‌وه، یانی له هه‌ر جێگایه‌كدا كه ده‌رس ده‌ڵێمه‌وه كڵاسی فێربوونی نووسه‌ری منه.
داهێنان، وشه‌یه‌كه كه زۆر حه‌زم لێ نییه به‌كاری بێنم. چونكه مانا راسته‌قینه‌كه‌ی نازانم. به تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مامۆستا و ده‌روونناسه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی ماناكه‌ی بزانن، زۆر به ئاسانی به‌كاریدێنن. (ده‌روونناسه‌كان ساڵه‌هایه به‌بێ هیچ ئومێدێك هه‌وڵده‌ده‌ن له واقیعی داهێنان تێبگه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون چونكه له راستیدا شتێك نییه قابیلی پێوان بێت.) ئاره‌زوو بۆ داهێنان شتێكه هه‌میشه هه‌بووه، ئه‌گه‌ر تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌یت ده‌توانین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین به‌ڕاستی داهێنان چییه یان له كوێوه دێت، ده‌توانین له‌باره‌یه‌وه قسه بكه‌ین.
ده‌روونناسه‌كان شتێكی كه‌م سه‌باره‌ت به كه‌سێتی نووسه‌ران ده‌زانن. له بێخه‌وه نووسه‌ران كه‌سانێكی تاكگه‌را، به‌گومان، تابۆشكێن، نائاسایی، گۆشه‌گیر و سه‌ربه‌خۆن كه ژیانیان به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌گوزه‌رێنن و هاوڕێی سه‌یروسه‌مه‌ره‌شیان هه‌یه. نووسه‌رانی پرۆفیشناڵ وه‌كو نووسه‌رانی چیرۆكی پۆلیسی ئاسایی له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌ژین. نووسه‌ران ئیشی ئاساییان نییه و زیاتر كاتی خۆیان به ئاره‌زووه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڕای من نووسه‌ران زۆر حه‌زیان له ناسینی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریانه و تێڕوانینێكی جیاوازیان هه‌یه بۆ ژیان. نووسه‌ران زیاتر حه‌زناكه‌ن ئیش بۆ كه‌سانی تر بكه‌ن، به خه‌یاڵێكی به‌قوه‌ته‌وه ده‌ژین. هه‌ستده‌كه‌ن پێویستیان به فراوانكردنی ئه‌زموونێكی ده‌روونی هه‌یه، له فۆرمێكی كه بتوانیت بیبیستی یان بیبینی یان ده‌ستی لێبده‌یت. ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی هه‌موو شتێك له‌باره‌ی خۆته‌وه بزانیت، له‌وه‌ی كه ئیشێكی وه‌كو نووسه‌رانت هه‌یه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت. هه‌ڵبه‌ته ته‌نیا په‌یوه‌ندی به توانا و بیرتیژیی تۆوه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئیراده و باكگراوندی تۆشه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه: داستان نویسی نوین. ص 13-18