ئەمریکا لە کۆمپانیای هواوی ناڕازییە

10:11 - 2024-04-14
ئابووری
89 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک ئەندام کۆنگرێسی ئەمریکا سەر بە پارتی کۆماری، ناڕەزایەتییان دژی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی، چونکە هیچ سزایەکی کۆمپانیای هواوی چینی نەداوە، ئەم کۆمپانیایە لە بواری ئەلکترۆنیدا کار دەکات و هەفتەی پێشوو نمایشی لاپتۆپێکی نوێی کرد، کە تێیدا ژیری دەستکردی بەکارهێناوە. لەم لاپتۆپە نویێەشدا، پشتی بە تەکنۆلۆژیای کۆمپانیای ئەنتێلی ئەمریکا بەستووە، ئەمەش لەکاتێکدا لە ساڵی 2019 ەوە ئەمریکا سزای ئابووری بەسەر ئەم کۆمپانیا چینییەدا سەپاندووەو رێگە نادات کە تەکنۆلۆژیای ئەمریکا بەکاربهێنێت.

#ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان