د.جوان ئیحسان: یەکەم زەرەرمەندی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی خودی تورکیایە

08:29 - 2025-05-28
کوردستان
94 جار خوێندراوەتەوە

 ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، زەرەرمەندی یەکەم لە راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تورکیایە.
د.جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لە کۆنگرەی ئاسایی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ، کە لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی 89 حزبی سیاسی لە زیاتر لە 79 وڵاتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی کارای ئەم رێکخراوە بەشداربوو. 
وتیشی، یەکێک لەو پرسانەی کاری بەردەوامی لەسەر دەکەین راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانییە، چونکە ئەم راگرتنە کێشەیەکی گەورەی بۆ ناوچەکە دروستکردوە و یەکەم زەرەرمەندنیش خودی تورکیایە، دواتر زیانی بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی هەیە لەڕووی گەشتیاری و تەندروستی و ئابوورییەوە. 
د.جوان ئیحسان راشیگەیاند: لە میانەی کار و چالاکییەکانماندا و لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، چاومان بە چەند حزب و رێکخراوێکی سیاسی کەوت، یەکێک لەوانە، لەگەڵ جەهەپە کۆبووینەوە، زیاتر ئەو تەوەرانەی کە قسەی لەسەر کرا، سەقامگیری ناوچەکە و دیارترینیشیان پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان