ئەندامە نوێیەکانی یانەی حەویجە دیاریکران

فێستیڤاڵێک لە کەرکوک رێکخرا

10:34 - 2024-04-14
وەرزش
46 جار خوێندراوەتەوە
#دابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی وەرزش

*ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 2/4 لەهۆڵی یانەی وەرزشی سۆلاڤ و بەسەرپەرشتیی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق، فێستیڤاڵێکی وەرزشیی بەبەشداری یەکێتیە وەرزشیەکانی کەرکوک بەڕێوە چوو.
سەرەتای فێستیڤاڵەکە بەوتاری حەربی خالید، سەرۆکی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق دەستیپێکرد و تیایدا ئاماژەی بە گرنگی فێستیڤاڵە کرد کە ژمارەیەکی بەرچاو لەیاریزانە پاڵەوانەکانی کەرکوک لەسەر ئاستی عیراقدا بەشداریان تیادا کردووە.
دواتر چالاکییە وەرزشییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ یارییەکانی کاراتی و تایکواندۆ و نیشان شکاندن و بالە و تۆپی سەرمێز و  تۆپی پەڕ کران، لەکۆتایی فیستیڤاڵەکەشدا دیاری و میدالی سەکەوتن پێشکەش بە یاریزانە بەشداربووەکان درا.
•  ڕۆژی شەممە 6 /4 بەسەرپەرشتی  لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق، یانەی وەرزشی حویجەی  شاری كەركوك هەڵبژاردنی تەواوكەری خۆی ئەنجام دا.
لەو هەڵبژاردنەدا كە لەهۆڵی لاوان و وەرزشی قەزای حەویجە بەڕێوەچو (49) ئەندامی دەستەی گشتی یانەكە بەشداریان كرد و لە ئەنجامدا سەڵاح مەحمود و بارق عەلی حەمەد و ئیسماعیل محێمید بە ئەندامانی نوێی دەستەی بەڕێوەبەری  یانەكە هەڵبژاێردران.
ڕزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان