لە درێژەی کار و چالاکییە جۆربەجۆرەکانی بەشی وەرزشی مەڵبەندی 3 - ی هەولێردا، وەک نەریتێکی ساڵانە، لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا خولی تۆپی پێی تیپە میللییەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری بەناوی خولی تۆپی پێی مام – ەوە ریكخست.
64 تیپ بەشداریی خولەکەیان کرد، یاریی کۆتایی خولەکە هەردوو تیپی شەهید محەمەد تورەقی و شەهید سەرکەوت کردیان، لە کاتی یاساییدا هەردوو تیپ (1-1) یەکسان بوون، دواتر بە پەنالتی تیپی شەهید سەرکەوت یارییەکەی بردەوە و یەکەم و تیپی شەهید محەمەد تورەقی دووەم بوو.
لەکۆتایی یارییەکەدا، جگە لەخەڵاتکردنی هەردوو تیپی سەرکەوتوو، خەڵاتی رێزلێنان بە 15 وەرزشکاری دێرینی شاری هەولێر بەخشرا، هەروەها ناوبژیوانانی خولەکە و راگەیاندنکاران و گۆڵکار و باشترین یاریزان و گۆڵپارێزیش خەڵاتکران.
یاریی کۆتایی و مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان، لێپرسراوی مەڵبەندی 3 – ی هەولێر و میوانێکی زۆر و جێگر و کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند و جەماوەرێکی زۆر ئامادەی بوون.
ڕاگەیاندنی مەڵبەند 3 - هەولێر