قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە کفری نموونەیی بێت

03:59 - 2024-04-14
کوردستان
396 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە و رایگەیاند، پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە.
جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لە کفری، کە ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەیبوون، رایگەیاند کە پێویستە بە هەموو تواناوە کار بکەن زانکۆکە بکەنە زانکۆکەیەکی نموونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە و ئامادەکردنیان بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان