ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە 10-6-2024 بەردەوامە، وتەبێژی کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت، "لە داهاتوویەکی نزیکدا نموونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت و ناوی کاندیدەکانیش دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی عیراق و هەرێم".
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند، "کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و لێکۆڵینەوەش بۆ کاندیدەکان بەردەوامە، لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەکان دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق و دەستەی دەستپاکی عیراق و هەرێم، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رابردوویان".