له رۆژانی جه‌ژندا، هه‌ولێرییه‌كان به دوو هه‌واڵی ناخۆش ده‌ستیان پێكرد، كه هه‌ردوو رووناكبیر و هونه‌رمه‌ندی دیاری شاره‌كه، سه‌عدون یونس و بێكه‌س حه‌مه‌قادر باری ته‌ندروستیان تێكچووە و براونەتە نه‌خۆشخانه.
هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس كه هه‌مووان به (ره‌جب) ده‌یناسن ئه‌ویش به هۆی رۆڵ بینینی له ته‌مسیلی (هه‌بوو نه‌بوو)، له ئه‌ڵمانیا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵی بۆ كراوه و باری ته‌ندروستی له ئێستادا جێگیره و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
له شاری هه‌ولێریش، شاعیری هه‌ست ناسك و جواننووس بێكه‌س حه‌مه‌قادر كتوپڕ ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاره‌كه و به‌داخه‌وه چه‌ند رۆژێكه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌ردوو رووناكبیر و هونه‌رمه‌ند ده‌خوازین به تایبه‌ت كه هه‌ردووكیان له بواری خۆیاندا له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی شاری هه‌ولێرن و هه‌موومان نزای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین.
كۆمار مه‌سعود