دیانا ئه‌حمه‌د
به‌یان مه‌حمود عه‌لی، به به‌یان بۆمبا ناسراوه، ئه‌كته‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ره له چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌كان، نزیكه‌ی 150 بۆ 200 كاری هونه‌ری هه‌یه.
به‌یان بۆمبا به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: له 1974 پۆلی 4ی سه‌ره‌تایی بووم، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكم بوو له كاری هونه‌ری، نزیكه‌ی 150 بۆ 200 كاری هونه‌ریم هه‌یه، له درامای زۆر كارم كردووه، وه‌ك درامای گه‌رده‌لول، پرۆفیشاڵ، سه‌مه‌ره، كۆشكی هه‌نار، خه‌ونه‌كان، سایه، ساته‌كانی ژیان، زۆرن دراماكان كه به‌شداریم تێدا كردوون.
به‌یان وتیشی: بڕوانامه‌م له به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له كۆلێژی هونه‌ریش بڕوانامه‌ی به‌شی سینه‌مام به‌ده‌ستهێناوه، من له هه‌موو كارێكی گونجاو خۆم ده‌بینمه‌وه، چ له دراما بێ یان فیلم یان شانۆ، به‌ڵام بێگومان له كۆتایدا ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات بینه‌ره‌كانمه، به‌ڵام له دراما و شانۆدا زیاتر خۆم ده‌بینمه‌وه، له هیچ رۆڵێكی خۆم په‌شیمان نیم، هه‌موو كاره‌كانی خۆمم پێ جوانه، به رای من توانای ئه‌كته‌ری باش له‌سه‌ر شانۆ ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه شانۆ سروشتی ئه‌كته‌ر زیاتر ده‌رده‌خات، بۆ من وه‌ك ژنێك هیچ قورسیه‌ك بوونی نه‌بووه، چونكه لای من هه‌موو رۆژێك 8ی مارسه واتا هه‌موو رۆژێك بۆ من رۆژی ژنانه.
ده‌شڵێت: كه‌سایه‌تی من وه‌ك كاره‌كته‌ره‌كانم نیه كه رۆڵم تێیدا بینیوه، زۆربه‌ی رۆڵه‌كانم یان دڵم له مێردم پیس بووه، یانیش له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م ده‌مه دەمێ دەكەم و تۆزی هارم، به‌ڵام له راستیدا وانیم رۆڵه‌كانم پێچه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تی منه، تا ئێستا ژنی كۆمیدیامان نییه وه‌ك خۆم بێت، چونكه وه‌ك كۆمیدیا خۆم پێباشترینه، ئه‌مه قسه‌ی من نییه به‌ڵكو قسه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه، چونكه ده‌ڵێن زۆر سروشتیانه رۆڵه‌كان ده‌بینیت، به‌ڵام تاكه ئه‌كته‌ری ژن وه‌ك كۆمیدیا تا راده‌یه‌ك به دڵم بێت، رێزان فه‌ره‌جه، ماوه‌ی ساڵێكه كاری هونه‌ریم به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیم راگرتووه، به‌ڵام ئێستا باری ته‌ندروستیم باشه، هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن داوایلێكردم له په‌تریپۆرت كاربكه‌م، لێره‌وه سوپاسی ماهیر و هه‌موو ستافی په‌تریپۆرت ده‌كه‌م.