سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن:

״هەنگاوبنرێت بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و پێشێلكارییەكان״

10:55 - 2024-04-16
عیراق
80 جار خوێندراوەتەوە
پێشوازی لەسەرۆک کۆمار

سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن، «هەنگاوبنرێت بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و پێشێلكارییەكان».
لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار و وەفدی هاوڕێی، لە عەممانی پایتەخت لەلایەن خاوەنشكۆ شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئوردن، د.بەشر خەساونە سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئوردنەوە پێشوازییكران و لە كۆبوونەوەیەكدا جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاریكاریی ئابووری و كاری پێكەوەیی لە كەرتە جیاجیاكاندا. ئاماژەش كرا بە رۆڵی سەرەكیی عیراق و ئوردن لە ناوچەكەدا بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش.
سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن، دووپاتیانكردەوە كە پێویستە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ راگرتنی جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری كۆتایی بۆ پرسی فەلەستین، لەو روانگەیەشەوە داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەنگاوبنێت بۆ كۆتاییهێنان بە پێشێلكارییەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان