قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت

05:45 - 2024-04-16
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق، دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆک وەزیران  بەگرنگییەوە پەرۆشی خۆی بۆ بەرێوەچوونی پڕۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی لەپێناوی کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و جەختیشی کردەوە کە سوورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان