شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: ھەڵبژاردن نەکرێت سەرجەم دەسەڵاتەکانی ھەرێم دەکەوێتە مەترسییەوە

05:48 - 2024-04-16
کوردستان
63 جار خوێندراوەتەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا خانمی یەکەمی عیراق و باڵیۆزی فینلەندا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵاتیان کرد و گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و باسی مێژووی پەیوەندی ھەردوو وڵات کرا، دواتر باسی گۆرانکارییەکانی جیھان و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و عیراق و ھەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە ھەموو لایەک بە گرنگییەوە بڕواننە پەیوەندییەکان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کرا و خانمی یەکەمی عیراق بە گرنگییەوە باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ھەڵبژاردن نەکرێت ئەوا سەرجەم دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە، بەھێزی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە دەکەوێتە مەترسییەوە".

دواتر گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا و خانمی یەکەمی عیراق جەختی کردەوە، "پێویسە ھەردوولا بگەنە رێکەوتن و جارێکی دیکە ھاووڵاتیان باجی سیاسەتی ھەڵە و تاک لایەنانە نەدەن، ژیانی ھاووڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان و ھاووڵاتییەکی عیراق وەک یەکە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان