پشتیوان نوری كه‌ریم، ناسراو به پشتیوان به‌ده‌وی، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و ئه‌كته‌ر و كاسبكار بووه، له ساڵی 1977 له گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌و شاره ته‌واو كردووه و ساڵی 1993 چووه‌ته په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان و ژیانی هونه‌ریی ده‌ستپێكردووه.
هه‌واڵ عوسمان له‌باره‌ی هاوسه‌ری كۆچكردووی به‌دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: پشتیوان هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای موزیك و هونه‌ر و دراما و نواندنی هه‌بووه، هه‌ربۆیه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شانۆی ته‌واوكردووه، یه‌كێك بووه له خوێندكاره زیره‌كه‌كان، به‌شداری چه‌ندین شانۆگه‌ری كردووه، له چه‌ندین درامادا رۆڵی گێڕاوه، له‌وانه، (گه‌رده‌لوول، سه‌راب)، هه‌روه‌ها له چه‌ندین كورته فیلمیشدا به‌شداری كردووه، شانۆ لای ئه‌و جیاواز بوو.
هه‌واڵ وتیشی: رۆڵی (رزگار) له درامای گه‌رده‌لوول بوو به هۆكاری ناساندنی پشتیوان، هیچ كات هونه‌ری بۆ بژێوی ژیانی به‌كارنه‌هێناوه، ئه‌و ته‌نها حه‌زوخولیای بۆ هونه‌ر هه‌بووه، من و پشتیوان له رێگه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه یه‌كمان ناسی، ئێستا خاوه‌نی دوو كچی جوانین، هونه‌ر هیچ ئاسته‌نگیه‌كی بۆ ژیانی دروست نه‌كردووه، پشتیوان به‌رده‌وام حه‌زوخولیای هه‌بووه بۆ بوون به ئه‌ستێره‌ی هۆڵیووددا و بچێته ده‌ره‌وه و رۆڵ ببینێت، هه‌میشه وه‌رزشی كردووه و به‌رده‌وام بووه له راهێنان.
پشتیوان نوری به‌ده‌ویی، له رۆژی 16/1/2018 له ته‌مه‌نی 41 ساڵییدا، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات، هه‌ر له سلێمانی به‌خاك سپێردراوە.
دیانا ئه‌حمه‌د