شێوەكاری و دراماش بەشێكی تری ژیانمە

دڵسۆز رەسوڵ: هەموو ئەو بوارانەم خۆشدەوێ كە كارم تێدا كردوون

10:28 - 2024-04-17
دیدار
64 جار خوێندراوەتەوە

دڵسۆز رەسوڵ ساڵح، راگەیاندكار و شانۆكار و شێوەكار، 26 ساڵە لەناو بواری راگەیاندن كاردەكات، لە بوارەكانیدا حەزوخولیا پاڵنەری بووە.
دڵسۆز رەسوڵ بەدوالاپەڕەی وت: هەندێك ساڵ لەبەر بارودۆخی ژیان ناو بەناو وەستاوم، بەدڵنیاییەوە هەستێك بەرەو بوارەكەی پاڵ ناوم، خۆرسكانە راگەیاندن بەشێك بووە لە من،  ساڵانێكی زۆر وەك دەروێش لە تەریقەتی ئەو دا خۆم دۆزیوەتەوە، بەڵام بۆ رێڕەوی هونەریم  بە بێ ویستی  خۆم ئەو رێگەیەم بری و هاتمە ناو دنیا فراوانەكەی هونەری شانۆ لە كۆتایی نەوەدەكاندا، وەك شانۆكارێك لەسەر تەختی شانۆ رووبەڕووی بینەر بوومەوە، رۆحم تێكەڵی هونەر بوو، هەر لەو كاتەدا شێوەكاری و دراماش بوو بە  بەشێكی تری ژیانم.
دڵسۆز وتیشی: هەموو ئەو بوارانەم خۆشدەوێ كە كارم تێدا كردوون، 27 ساڵە من و شێوەكاری هاوبەشی یەكترین و لە نێوان رەنگەكاندا سەما دەكەم، غەدر لە بوارەكانی ترم دەكەم، چونكە هەندێك جار گرنگی زیاتر بە هونەری شێوەكاری دەدەم، زیاتر لە 25 خەڵاتی جۆرا و جۆرم لە بواری راگەیاندن و كارە هونەرییەكان لەسەر ئاستی ناوەوەی هەرێم و عیراق و دەرەوەی وڵات هەیە، زیاتر لە 30 پیشانگەی هاوبەشیدا بەشدار بووم كە لە ناوەوەی كوردستان و دەرەوەی وڵات بووە و خاوەنی 5 پێشانگەی تایبەتیم، درامای بەختەباران لە دایك بوونێكی تر بوو بۆ من.
یەسنا محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان