چەمچەماڵ، ئەنفال لە پیشانگەیەكی شێوەكاریدا

10:38 - 2024-04-17
هەمەرەنگ
67 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفالەوە، رۆژی 14/4 بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ كە سەربە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانە، پیشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری كرایەوە.
هونەرمەندی شێوەكار سامان ئەبوبەكر لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند، پیشانگەكە لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بۆ هەر سێ هونەرمەند سامان ئەبوبەكر و هیوا دۆمان و سامی سەعدوڵڵا كرایەوە و تێیدا بەچەند تابلۆیەكی شێوەكاری بەشداریانكرد كە گوزارشتیان لە تاوانەكانی ئەنفال دەكرد، وتیشی: بەندە بە 6 تابلۆی زەیتی كانفاس بەشداربووم كە ئاماژەیان بەو تاوانە گەورەیەی ررژێمی گۆڕبەگۆڕی سەدام حسێن كرد كە لەماوەی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا دژی گەلی كورد بەڕێوەچوو.

رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان