عمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن

10:46 - 2024-04-17
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

سەید عمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن و لە لایەن مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە  پێشوازیکران.
وێڕای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا سەید عمار حەکیم، قاسم ئەعرەجی ئاماژەیان بە رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال کرد لە بەڕێوەبردنی عیراق و کۆکردنەوەی لایەنە دژەکان وەک سەرکردەی ئارامی و پێکەوەژیان کە هەمیشە باوەڕی بەکاری هاوبەشێتی و برایەتی هەبووە هەروەها یادەوەرییەکانیان بە زیندوویی هێشتەوە. 
لە بەرامبەردا مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی وەفا و پەیوەندی پتەوی سەید عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجیان کرد لەگەڵ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلالدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان