ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی دەفرۆشێتە عیراق

06:25 - 2024-04-17
جیهان
67 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرێبەستێک، بڕیارە حکومەتی عیراق ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی بە نیوە نرخ لە ئەمریکا بکڕێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عیراق، راگەیاند: بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگی، حکومەتی عیراق گرێبەستێکى لەگەڵ ئەمریکادا ئیمزاکردووە.
هەروەها وتیشی: لە چەند مانگى داهاتوودا، فڕۆکەکان رادەستى عیراق دەکرێن و عیراق تەنیا بەشێکى پارەکەى دەدات و بەشەکەی تریش وەک دیارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەدرێت بە عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان