بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و هەڵەبجە بەشێوەیەکی کاتی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری رادەگرن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و هەڵەبجە، رایانگەیاند: بەهۆی ئەپدەیت كردنەوەی سیستمی مۆڵەتی شۆفێرییەوە، لە سەعات 1:00 رۆژی پێنج شەممە 18/4/2024 كارەكانی بەشی مۆڵەت بەشێوەی كاتی رادەگیرێت.
هەروەها وتیشی: راگرتنی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەی کاتییە و دواتر لەکاتی دەستپێکردنی پێدانی مۆڵەت، ئاگاداری بڵاودەکەنەوە.