سبەینێ سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

10:12 - 2024-04-17
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

سبەی پێنجشەممە 2024/4/18 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.
بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان