بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە مەترێکی ماوە بۆ پڕبوون

10:35 - 2024-04-17
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی رێژەی گونجاویی باران بارین لە هەرێمی کوردستان لە زستانی ئەمساڵدا، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، رایگەیاند: رێژەی ئاوی بەنداوەکە، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک تەنیا 90 سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبوون.
هەروەها وتیشی: ئاستی ئاوی ئەو بەنداوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو 10 مەتر زیادی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان