رۆژانی 18-27/4/2024، له شاری (ئاماد)ی دیاربه‌كر، فێستیڤاڵی (ئاماد) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نیشتیمان عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی شانۆی سلێمانی به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: فێستیڤاڵی (ئاماد) چه‌ندین چالاكی بۆ رێكخراوه، له‌سلێمانییەوە (د.موحسین ئه‌دیب) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری هونه‌ر، بەندە و سۆما باپیر، كە یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره‌كانی سلێمانی، به‌شداریمان كردووه.
نیشتیمان وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین شار به‌شداریان تێدا كردووه، له رۆژی دووه‌می فێستیڤاڵه‌كه، لەگەڵ مامۆستا عادل سیمینارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، من بە بابەتێك بەشداری دەكەم، به ناونیشانی (رۆڵی ژن له‌ناو شانۆدا، شانۆ له باشوری كوردستان له چ ئاستێكدایه)، فێستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌سنا محه‌مه‌د