روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە

10:16 - 2022-06-11
کوردستان
593 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تاوانکاران و هەڵهاتوان لە یاسا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ( 11/6/2022) ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لە گوندی وێڵەیەر نزیک شاری سلێمانی  ئەرکی خۆیان جێبەجێکرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بوو بە ناوی ( ک ،ص،أ) کە داواکراو بوو بەپێی ماددەی (405 / 31 ) لە یاسای سزادان و پێشتر چەندین جار لە هەوڵی دەستگیرکردنیدا تەقەی لە هێزەئەمنییەکان کردووە و هەڵهاتووە، ئەم جارەش لە هەوڵی دەستگیرکردنیدا  بەچەک رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بۆوەو لە ئەنجامی  بەرپەرچدانەوەدا تۆمەتبارەکە کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
11/6/2022

#بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان