روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

10:59 - 2022-06-11
کوردستان
418 جار خوێندراوەتەوە

ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2022/6/11 لە ھەوڵێکی ھێزەکانماندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی (ن، م، ح) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بەماددەی ھۆشبەرەوە، بەپێی ماددەی (25) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لە کاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی، تۆمەتبار رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبێتەوە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و رووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە، لێرەوە سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکارو خزم و ھاوڕێیانی شەھید دەکەین.
 لەخودای گەورە داواکارین بەبەھەشتی شادبکات و سەبوری بەکەسوکاری بدات، خزمەتکردنی نیشتمان و بەگژداچوونەوەی تۆمەتباران و داواکراوانی یاسا و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی، ھەمیشە قوربانی ویستوە، رۆڵەکانی ئاسایش ھەردەم بەخوێنی خۆیان ئەم سەروەریەیان نووسیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
2022/6/11

#بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان