״ئێران، ئامادەیە״

11:26 - 2024-04-18
جیهان
260 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە نمایشی ساڵانەی سەربازیی رۆژی سوپای ئێراندا هۆشداریدا لەوەی «بچووكترین لەشكركێشی ئیسرائیل» دەبێتە هۆی «وەڵامدانەوەیەكی گەورە و توند لەلایەن ئێرانەوە».
وتیشی: هەر هەنگاوێكی ئیسرائیل دژی وڵاتەكەی، ئەگەر سادەش بێت، وەڵامێكی بەهێز و چارەنووسسازی لەگەڵدایە.
ناوبراو لە وتارێكدا كە لە بەردەم فەرماندەكانی سوپا و سوپای پاسداراندا، پێشكەشیكرد، ئاماژەی بەوەش داوە: ئەگەر قەوارەی زایۆنی بچووكترین هێرش بکاتە سەر خاكی ئێران، ئەوا وڵاتەكەی بەتوندی مامەڵەی لەگەڵ دەكات.
سەرچاوە الشرق الاوسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان