لەسەر پرسی مووچەی کارمەندان بانکی رەشید و رافدەین بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن

02:03 - 2024-04-18
عیراق
65 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە پرسی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرانی بانکی رەشید و رافدەین بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن.
لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە نووسراوێک داوای لە بەڕێوەبەرانی بانکی رەشید و رافدەین کردووە، لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادە بن و وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پرسی بە بانکیکردنی مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان، تەوەری پرسیار و کۆبوونەوەکان دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان