تەرمی مێردمنداڵێکی ئێزدی لە بەنداوی موسڵ دۆزرایەوە

06:41 - 2024-04-20
کوردستان
66 جار خوێندراوەتەوە

تەرمی سێیەم قوربانی لافاوەکەی دهۆک، کە مێردمنداڵێکی ئێزدییە لە بەنداوی موسڵ دۆزرایەوە. 
عەمید حەسەن خورشید بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، رایگەیاند: لە بەنداوی موسڵ، تەرمی مێردمنداڵێکی 16 ساڵی ئێزدی دۆزراوەتەوە بە ناوی رۆژڤان ئیدریس.
هەروەها وتیشی: ئەو مێردمنداڵە، لە 19/3/2024 بێسەروشوێن بووە و لافاو لە ناحێی خانکێ لە قەزای سێمێڵی پارێزگای دهۆک لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان