برنج لە بەشە خۆراکی هاووڵاتیان کەمکرایەوە

10:28 - 2024-04-21
کوردستان
98 جار خوێندراوەتەوە

بڕی ئەو بەشە خۆراکەی دەدرێ بە هاووڵاتیان، لەلایەن کۆمپانیای گشتی خۆراک لە بەغدا کەمکراوەتەوە. هەروەها وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی کورستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
لەو بارەیەوە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەپێی نووسراوێكی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە بەغدا، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە، بڕی دوو كیلۆ و نیو برنج دەدرێتە  هەر هاووڵاتییەك واتە نیوكیلۆ كەمتر لە مانگەكانی رابڕدوو.
هەروەها وتیشی: بۆ ئەم مانگە یەك قوتو دۆشاوی هەشت سەد گرامی دەدرێتە هەر هاووڵاتییەك. ئەوەش لەبری بەشی سێیەم و چوارەمی خۆراك.
هاوکات وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بڕیاری پێدانی دوو کیلۆ و نیو برنج، لەلایەن بەغداوەیە و پەیوەندی بە بریكارەكانی خۆراكەوە نییە.
دەشڵێت:”لە ڕۆژی دووشەممە دەست بەدابەشكردنی بەشی سێیەمی خۆراك دەكرێت لە هەرێمی كوردستان و بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەكە لە هەموو هەرێمی كوردستان دەستی پێكردوە”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان